بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا بە بلاو کردنەوەی بەیانییەیەک ڕایگەیاند: ناوی کابینەی نوێی دەوڵەتی تورکیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤای لە ٩ ی جوولای ئەمساڵ لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆامری ئەو وڵاتەوە ڕادەگەیێندرێت.
لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ٢٤ ی جوون لە لایەن ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیاوە، رێکەوتی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری نوێ ڕۆژی دووشەممە نۆی جوولای دیاری کراوە.
شیاوی باسە کە تورکیا دوێنێ چوارشەممە بە دەرکردنی فەرمانێک، بڕێک دەرەتانی سەرۆک وەزیرانی سپاردە سەرۆک کۆمار.
Your Comment